سۆسیالیست بە جیا بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات

 سۆسیالیست بە جیا بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات


حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات.

به‌ختیار که‌ریم، گوتەبێژی حزبی سۆسیالیست راگەیاند، بەهۆی دوو هۆکارەوە، مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی بڕیاری داوە بە جیا بەشداریی هەڵبژاردنەکە بکات، کە بریتین لە؛

- سۆسیالیست قوربانییەکی زۆری لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بۆ پارێزگاریی لە کەرکووک، دا. ئێستاش حزبەکە بە دەنگدان بە کاندیدەکانی، چاوەڕێی پاداشتی خەڵکی کەرکووک دەکات

- لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سۆسیالیست دەیتوانی کورسییەک لە کەرکووک مسۆگەر بکات، بەڵام بەهۆی ساختەکارییەوە دەنگەکانی دزرا.

هەفتەی رابردوو بەشێک لە حزبە کوردستانییەکانی کەرکووک بڕیاری پێکهێنانی لیستی هاوبەشی (کەرکووک کوردستانییە)یان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، دا.

لە شەڕی دژی داعش، حەمەی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست فەرماندەیی میحوەری کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی دەکرد.

محەمەدی حاجی مەحمود بەشداریی زۆرینەی شەڕەکانی لە دژی داعش لەو سنوورە کرد و هەر لەکاتی بەرگریکردن لە کەرکووک، عەتای کوڕی کاکە حەمە، کە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزب بوو، شەهید بوو.







Top