خالید عوبەیدی، وەزیری پێشووی بەرگریی: عێراق لەلایەن مافیا و گرووپەکانی بازرگانی بە لەشی مرۆڤ بەڕێوە دەبرێت.

خالید عوبەیدی، وەزیری پێشووی بەرگریی: عێراق لەلایەن مافیا و گرووپەکانی بازرگانی بە لەشی مرۆڤ بەڕێوە دەبرێت.


سەرکردەیەکی عێراقی رایدەگەیەنێت، کە گرووپە مافیاییەکان وڵاتەکەی بەڕێوە دەبەن نەک حکوومەت.

خالید عوبەیدی، وەزیری پێشووی بەرگریی و پەرلەمانتاری ئێستای عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، نامەی دەست لەکار کێشانەوەی عەلا عەلوانی وەزیری تەندروستی دەیسەلمێنێت، کە عێراق لەلایەن مافیا و گرووپەکانی بازرگانی بە لەشی مرۆڤ بەڕێوە دەبرێت.

خالید عوبەیدی هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر دەست لەکار کێشانەوەکەی عەلا عەلوان بخرێتە بەردەم پەرلەمانتاران، ئەوا ”من دەنگ لە دژی دەست لەکار کێشانەوەکە دەدەم و پەرلەمانتاران بە کارکردن بۆ سزادانی ئەو کەسانەی ئاستەنگی بۆ دروست دەکەن، رازی دەکەم“.

رۆژی یەکشەممە 15-9-2019، عەلائەدین عەلوان، وەزیری تەندرووستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، نامەی دەست لەکار کێشانەوەی داوەتە عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیران و ئاشکرای کرد، کە رووبەڕووی گوشاری سیاسی بووەتەوە و بەو هۆیەوە زیان بە پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتەکەی گەیشتووە.







باسنیوز
Top