عێراق پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان دەنێرێت
حکوومەتی عێراق پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی، فه‌تحی محه‌مه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاندووه، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق 51 ملیار دیناری بۆ جووتیارانی کوردستان ناردووه.
فەتحی محەمەد هەروەها رایگەیاندووە، بڕی 17 ملیار دینار بۆ هەریەکە لە سێ پارێزگاکەی هەولێر، سلێمانی و دهۆک نێردراوە و دەست بە دابەشکردنی بەسەر جووتیاران کراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە کۆی 181 ملیار دیناری پارەی گەنمی ئەمساڵ، حکوومەتی عێراق 156 ملیار دیناری ناردووە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ (2019)، ئەو بڕەی ماوە بنێرێت.
باس‌نیوز
