چەمچەماڵ.. ئەو باوکەی بەهۆی کوڕەکەیەوە سووتا گیانی لەدەست دا

چەمچەماڵ.. ئەو باوکەی بەهۆی کوڕەکەیەوە سووتا گیانی لەدەست دا
پاش تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر سووتانیدا، ئەو پیاوەی لەبەنزینخانەیەکی چەمچەماڵدا ویستی کوڕەکەی لەسووتان ڕزگاربکات، بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ئەو زانیارییانە "ئەمڕۆ ۱٥/۹/۲۰۱۹ کارزان کاکەخان، ئەو پیاوەی لەبەنزینخانەیەکی قەزای چەمچەماڵدا ویستی کوڕەکەی لەسووتان ڕزگاربکات، بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە لەنەخۆشخانەیەکی تورکیا گیانی لەدەستدا".

ڕۆژی ۹/۹/۲۰۱۹ لەبەنزینخانەیەکی شارۆچکەی چەمچەماڵدا، کوڕێکی تەمەن ۱۳ ساڵ لەکاتی کارکردندا سووتا و باوکیشی کە ویستی بەهانایەوە بچێت سووتا کوڕەکە ۳٥٪ ی جەستەیی و باوکیشی رێژەی ٨۰٪ ی جەستەی سووتا ، دوای شەش ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە باوکەکە گیانی لەدەست دا.
Top