په‌ێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موار ده‌كرێته‌وه
لێژنەی یاسايی پەرلەمانى كوردستان هەنگاوەکانی بۆ هەموارکردنی ئه‌و یاسایه دەستیپێکردووه، پێشنیازی یاسایەکیان لە بەردەستە بۆ هەموارکردنەوەى 17 ماددە.
جەلال محەمەد ئەمین، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان ئاشكرای ده‌كات، یه‌كێك له‌و مادانه‌ی كه بڕیاره هه‌مواربكرێته‌وه، ئەو ماددەیە كه رێگە نادات ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنەکەی جیاببێتەوە و، دوای هه‌مواركردنه‌وه پەرلەمانتار ئازادە لە فراکسیۆنەکەی دەمێنێتەوە یان فراکسیۆنێکی دیکە پێك دەهێنێت.
هاوكات چیا حەمید شەریف، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت: رێككه‌وتن له نێوان فراكسیۆنه‌كان كراوه و بەپێ پێشنیازی یاسای هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لێژنە هەمیشەیەکانی پەرلەمان لە 15 لیژنەوە بۆ 19 لێژنە زیاد دەکرێن.
پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان لە 127 ماددە پێكهاتووە، لێژنەی یاسایی پەرلەمان دوای ئامادەکردنی راپۆرته‌كه‌ی، پێشنیازی یاساکە دەداته دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و لەم وەرزەی یاسادانان پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەموار دەکرێتەوە و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت.
