ههرێمی كوردستان له چاوهڕوانی دهستووردایه
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەرۆکی پەرلەمان گوتی: "ئێستا هەموو لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی پێویستیمان بە بوونی دەستوورە".
هاوکات پێکهاتەکان دەستوورێکی کوردستانییان دەوێ کە بتوانێ مافەکانیان بپارێزێت.
دوای کۆبوونەوەکە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەردانی پێکهاتەکانیان کرد بەو مەبەستەی لە ئێستاوە نەخشەڕێگایەك بۆ بڕیاردان لەسەر شێواز و داواکارییەکانی لایەنەکان لە بارەی دەستووری هەرێمی کوردستانەوە بکێشن، وەك سەرۆکی پەرلەمان دەیگوت ئێستا هەموو لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی هەرێمی کوردستان پێویستی بە دەستوورە.
نەک تەنها پەرلەمان، بەڵکو تەنانەت بۆچوونی حکوومەتیش ئەوەیە هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن دەستوور.
پەرلەمان بۆ ئەم خولە چەندین پرۆژە یاسای کردووەتە کاری لە پێشینەی خۆی، گرینگترینیان پرسەکانی دەستوور و چاکسازییە.
پێشتر پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کاری هەرە لە پێشینەیان بریتی دەبێت لە ڕەخساندنی زەمینەیەكی سیاسیی لەبار و ژینگەیەكی تەندروست بۆ كاراكردنەوەی لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور بۆ ڕاپرسی، چاوەڕێش دەکرێت لەساڵی دووەمی یاسادانانی خولی پێنجەمی پەرلەمان سەرجەم کارەکان تەواوبێت.
