وەرزی نوێی خوێندن لە رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد

وەرزی نوێی خوێندن لە رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد
ئەمڕۆ لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکرد، لە پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاواوی کوردستان هەزار و 400 قوتابخانە لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و 500 قوتابخانە لە ژێر چاودێری حکومەتی سووریا دان.

محەممەد ساڵح عەبدۆ هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێرکردن لە ناوچەی جزیر رایگەیاند، لە ناوچەکەیان 20 هەزار مامۆستا وانە بە زیاتر لە 230 هەزار قوتابی دەڵێن و پێویستیان بە یەک ملیۆن و 400 هەزار کتێب هەیە کە بەشێكی زۆری ئامادەکراوە.
Top