ئەمریكا لە كەرتی كارەبادا پاڵپشتی پلانەكانی ھەرێمی کوردستان دەكات
سەبارەت بە عێراقیش تولەر دەڵێت: "سەرجەم ھاوكارییە تەكنیكیيه پەیوەندیدارهكان بە بازاڕی گازی سرووشتی دابینكراوە، بە ئامانجی ئەوەی تا ساڵی 2030 سووتاندنی گاز لە عێراق بگاتە سفر".
سەبارەت بە كەشی وەبەرھێنان لە عێراق، باڵیۆزی ئەمریكا دەڵێت: "تاوەكو ئێستاش عێراق بە تەحەدایەكی گەورە لەبەردەم وەبەرھێنەرە ئەمریكییەكان و نێودەوڵەتییەكان دادەنرێت".
باڵیۆزی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە لەسەر حكومەتی عێراق ئاسۆیەكی روونتری ھەبێت بۆ بەدەستھێنانی داھاتێكی دارایی گەورە لە كەرتە ئابوورییەكانی وڵات.
