فڕۆكه‌یەكی جه‌نگیی رووسی بە ئاسمانی ئیستەنبوڵدا سووڕایەوە
فڕۆكه‌ی جه‌نگیی رووسی له جۆری Su-35 و فڕۆكه‌ی Be-200 له جۆری ئاگركوژێنه‌وه كه له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردن له فیستیڤاڵی فڕۆكه‌وانی، گه‌ردوونناسی و ته‌كنه‌لۆجیا (Teknofest)دا له توركیان، له ئاسمانی ئیستەنبوڵدا نمایشێكی ئه‌نجام دا.
فڕۆكه‌ی جه‌نگیی رووسی له جۆری Su-35 كه له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردن له Teknofestدا له توركیایه، به‌ر له فێستیڤاڵه‌كه پڕۆڤه‌یه‌كی فڕینی ئه‌نجام دا، فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه فڕی و له ئاسمانی ئیستەنبوڵدا بۆ نزیكه‌ی 15 خوله‌ك مایه‌وه و چه‌ندین جووڵه و نمایشی جۆراوجۆری ئه‌نجام دا.
فڕۆكه‌ی Be-200 له جۆری ئاگركوژێنه‌وه كه یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و فڕۆكانه‌ی له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن، پڕۆڤه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری له ئاسماندا ئه‌نجام دا.
Teknofest یه‌كه‌م فێستیڤاڵی توركیایه له بواری فڕۆكه‌وانی، گه‌ردوونناسی و ته‌كنه‌لۆجیادا له‌لایه‌ن وه‌قفی تیمی ته‌كنه‌لۆجیای توركیاوه ئه‌نجامده‌درێت و له‌ڕۆژانه‌ی 17 بۆ 22ی ئه‌یلوول به‌رده‌وامده‌بێت.
باسنيوز
