سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان كرد.

لەمبارەوە بارەگای بارزانی بڵاوی كردەوە كە لە دیدارەكەی سەرۆك بارزانی و عیرفان عەبدولعەزیزدا، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دوا پێشهاتەكان تاوتوێ كران، جەخت لەسەر پێویستیی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانیەكان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵۆزییەكان كرایەوە.

هەروەها پەیوەندییەكانی هەردوولا تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.









باسنيوز
Top