چەند زانیارییەک لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە

چەند زانیارییەک لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق چەند زانیارییەک لەبارەی چۆنیەتی ناردنی چارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە ئاشکرا دەکات.

د.ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند: " ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەسەڵاتی د.فوئاد حسێن وەزیری دارایی نییە، دەبێت سەرۆکوەزیران رازی بێت پاشان لیژنەی بودجە واژووی دەکات ئەو کات وەزیری دارایی نووسراو دەکات بۆ ئەوەی پارەکە خەرج بکرێت".

ئەوەی خستەڕوو بەغدا" لە 15ی مانگ تا 25ی مانگ، مووچەی فەرمانبەرانی دەدات،لەو نێوانەشدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێردرێ".
Top