سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی کرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2019/9/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان عومەری سەید عەلی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی و بزووتنەوەی گۆڕان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانیان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و گوتیشی هیوادارین تەبایی و هەماهەنگی و یەکڕیزی نێوان لایەنەکان بەردەوام بێت لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.

عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد و پشتگیریی بزووتنەوەی گۆڕانیشی دووپات کردەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
Top