مامۆستایانی ڕواندز چاوەڕوانی ڕێنمایی و فۆڕمی وانەبێژین
لەمبارەوە م. سامان عەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندز رايگەیاند: "رۆژانە دەرچوانی كۆلێژ و پەیمانگەكان پەیوەندیمان پێوە دەكەن، بەمەبەستی ئەوەی كە وەك وانەبێژ لە پسپۆڕیی خۆیان لە قوتابخانەكانی سنوورەكەمان وانە بڵێنەوە، كەچی تا ئێستا بۆ ئەمساڵی خوێندن ڕێنمایی تایبەت و فۆڕمی وانەبێژیمان بۆ نەهاتووە و لە چاوەڕوانیداین".
گوتیشی: "لە هەمانكاتدا پەروەردەكەمان ئامادەكاریی كردووە، سەبارەت بە وانەبێژی بنەڕەتی و ئامادەیی، بەپێی فرمانی وەزیر دەبێت، تا 21/9/2019 ڕێكخستنی میلاكات بكرێت".
باسنيوز
