عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتیی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە
کەمێک لەمەوبەر، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە زۆرینەی دەنگ، عومەری سەید عەلی بۆ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە هەڵبژاردەوە.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەممە ١٤ی ٩ی ٢٠١٩ی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕاندا، هەڵبژاردن بۆ ڕێکخەری گشتیی گۆڕان ئەنجام درا و عومەری سەید عەلی دووبارە بۆ پۆستەکە هەڵبژێردرایەوە.
لە هەڵبژاردنەکەدا عومەری سەید عەلی لە کۆی ٤٤ ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، دەنگی ٢٨ ئەندامی بەدەست هێناوە.
پێشتر یاسین خزر، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕاگەیاندبوو کە جگە لە عومەری سەید عەلی، شۆڕش حاجیش کاندیدی گۆڕانە بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە.
باسنيوز
