سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران: دەستەیەکی نیشتیمانی بۆ پرسە چارەنووسسازەکان پێکدەھێنرێت

 سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران: دەستەیەکی نیشتیمانی بۆ پرسە چارەنووسسازەکان پێکدەھێنرێت
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێکهێنانی دەستەیەکی نیشتمانی بۆ پرسە چارەنووسسازەکان راگەیاند.



بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی کوردستان، لە میانی کۆبوونەوەکەی کۆتایی هەفتەی رابردووی نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕای گەیاندووە، دەستەیەکی نیشتمانی بۆ پرسە چارەنووسساز و نیشتمانییەکان پێک دەهێنن.



هەر لەمبارەیەوە ئازاد کورەچی، سەرۆکی فراکسیۆنی میللەت لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، ئەو دەستەیە لە ئەندامێتیی حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتارانی نوێنەری کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکدەھێنرێت.



ڕوونیشی کردەوە، گفتوگۆکانی نێوان پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بەردەوام دەبێت.



باسنیوز
Top