كوڕو كچێكی مێرمنداڵ كۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، رۆژی سێ شەممە، لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوڕێكی تەمەن 15 ساڵ بە ناوی " هادی سەمەدیان" بەهۆی كێشەی لەگەڵ خانەوادەكەی لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
رێكخراوەكە راشیگەیاندوە، رۆژی یەكشەممە، كچێكی تەمەن 12 ساڵان بە ناوی " ئیلاهە ڕەحیمی" كە خەڵكی گوندی كانی بەندی سسەر بەشاری سەقزە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئیلاهە بە رێكخراوەكەی ڕاگەیاندوە کە ئیلاهە لە کاتی یاریکردن سەری گیری کردوە و گیانی لە دەستداوە، بەڵام دو سەرچاوەی دیکە لەو گوندە هەواڵی خۆکوشتنی ئیلاهەیان بۆ ئەو رێكخراوە پشتڕاست کردوەتەوە.
