پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ھەموار دەکرێتەوە
جەلال محەمەد ئەمین بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: "پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کەموکوڕی تێدایە و پێوستە بەشێک لە ماددەکانی ھەموار بکرێتەوە".
گوتیشی: "بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمان کۆببێتەوە ئامادەکاری بکات بۆ ھەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان".
ڕوونیشکردەوە کە دوای کۆبوونەوەکە، لیژنەکە دەست دەکەن بە ئامادەکردنی پێشنیازی یاسایەک و لە دوای ئامادەکردنی، پرۆژە یاساکە دەدرێتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.
