سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا دەكات
لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/9/2019 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا كرد كە پێكهاتبوو لە كامیران حاجۆ، بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئەنجومەن و ئیبراهیم برۆ، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا.

لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی سووریا و هەڵوێستی وڵاتان لەمەڕ قەیرانی سووریا و هاوكێشە مەیدانی و سیاسییە هەنووكەییەكان لەسەر ئاستی سووریا و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵوێستی لایەنە كوردییەكانی سووریا و پەیوەست بە ڕەوشی گشتیی سووریا و ئاییندەی گەلی كورد لەو وڵاتە، هه‌روه‌ها سەرۆك بارزانی بۆچوون و ئامۆژگارییەكانی خۆی بۆ شاندی میوان خستە ڕوو.










Top