کۆمسیۆن: لە هەرێمی کوردستان كارتی نیشتمانی گرفتی تێدا‌یه
لەمبارەوە ئارام نه‌جمه‌دین، به‌رێوه‌به‌ری گشتی له کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ڕايگەیاند: "لێژنه‌یه‌کی باڵای تۆماری ده‌نگده‌رانمان هه‌یه یه‌کیان تایبه‌ته به بایۆمه‌تری و کارتی نیشتیمانی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رۆیشتین بۆ به‌غدا و پلانمان بوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ببینین، ئامانجان بوو بزانین ئه‌وان وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌که‌ن بۆ دروستکردنی تۆماری ده‌نگده‌ران".
گوتیشی: "پێویستیمان به‌وه بوو بزانین ئه‌و داتایانه‌ی لای ئه‌وان هه‌یه، چۆن و کێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه داتاکانمان بداتێ و هه‌موو داتاکانمان پێ دەدەن یان به‌شێک له داتاکانمان راده‌ست ده‌كه‌ن، وه‌ك كوردستان له‌و سه‌ردانه بۆمان ده‌رکه‌وت به به‌راوردی كوردستان پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق رێژه‌ی به‌شداری له ده‌رهێنانی کارتی نیشتمانی زۆرتره و ئە پرۆسه‌یە لە پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان گرفتی تێدا‌یه و پێشووتریش وه‌زیری ناوخۆی عێراق سه‌ردانی كوردستانی كردووه و داوای هاوكاریی لۆجستی كردووه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك، ئێمه داوامان لێکردن بۆ ئه‌وه‌ی داتاکانمان پێ بدەن، به‌پێی یاساش وه‌زیری ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ره‌گه‌زنمانه‌ی عێراقی بۆیان هه‌یه داتاكانمان پێ بدەن کە وه‌ك تۆماری گشتی سوودی لێ وه‌ربگرین".
ئارام نه‌جمه‌دین گوتیشی: ئێمه له قۆناغی دیراسه‌ین و ئه‌و دیراسه‌کردنه چوار ئۆپشنمان له‌به‌رده‌سته بۆ ئاماده‌کردنی تۆماری ده‌نگدانی كوردستان و ئه‌وانیش کارتی نیشتمانی و بایۆمه‌تریی عێراق و هه‌ڵبژاردن، یان بایۆمه‌تریی کوردستان، یان سه‌رلەنوێ بایۆمه‌تری نوێ بكرێتەوە، چوار تیم دیراسه‌ی ئه‌و ئۆپشنانه ده‌کات و له داهاتوودا کۆمسیۆن بڕیار له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و ئۆپشنانه ده‌دات".
باسنيوز
