له سلێمانى دوو کەس بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر هاووڵاتییەک دەستگیر كران
ئهمڕۆ پێنجشهممه 12/9/2019، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن هاووڵاتییەکەوە، کە دوو کەس کە هێرشیان کردبووە سەرى و لێیان دابوو، بنکەی پۆلیسی ئازادی لێکۆڵینەوەکانی دەست پێ کرد و زانیاریی پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکان کۆ کردەوە".
باس لهوهش كراوه: "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لە چالاکییەکی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی توانرا هەردوو تۆمەتبار (ع، ئـ، ع) و (م، ک، ج) دەستگیر بکرێن".
پۆلیسى سلێمانى ئهوهشى خستووهته ڕوو: "هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە".
باسنيوز
