ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/9/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارییه‌كى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى به نیازە لە ماوەی داهاتوودا چاكسازى (صیانه)ى ترافیكلایتەكانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەكان بكاتەوە، كە بریتین لە 50 سێت ترافیكلایتی یەكتربڕ و 30 سێت ترافیكلایتی پەڕینەوە".
بەم هۆیه‌شەوه هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو كۆمپانیایانە دەكاتەوە كە تایبەتمەندییان لە بواری (ترافیكلایت)دا هەیە، لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەتوانن سەردانی بەشی یاسا لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بكەن، بەمەبەستی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ ئەو مەبەستە، دوا بەرواریش بۆ گەڕاندنەوەی داواكارییەكان كاتژمێر 11ى پێش نیوه‌ڕۆى ڕۆژی 19/9/2019 دەبێت.
باسنيوز
