حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگەوبانی پارێزگاکان تەرخان کرد
کەمێک لەمەوبەر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، حکوومەت بڕی ٣٣ ملیار و ٨٧٦ ملیۆن دینار تەرخان کردووە.
ڕوونیشی کردەوە، ئەو بڕە پارەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی هەر چوار پارێزگا و دوو ئیدارەکە تەرخان کراوە.
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەت ئاشکرای کردووە، پێش ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دوو مانگ و نیودا کارەکان جێبەجێ دەکرێن.
باسنيوز
