عەلی رەشید: لە پرۆسەیەكی یاسایی و دیموكراسیدا پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا
لەمەبارەوە عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ میدیاکان گوتی: "ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر لە كۆی 28 دەنگ، 27 دەنگی بەدەست هێنا، كە دەنگی سەرجەم فراكسیۆنەكان بووە. دوای ئەوەش ئێمە ئەمڕۆ نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی هەرێم دەکەین تا فەرمانی هەرێمی بۆ دەربچێت و وەك پارێزگاری هەولێر دەستبەكار ببێت".
دواتر فرسەت سۆفی متمانەپێدراوی پارێزگاری هەولێر سوپاسی سەرۆك بارزانی و پارتی و ئەندامانی ئەنجومەنی كرد كە متمانەیان پێداوە".
گوتیشی: "ئامانجمان ئەوەیە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو لایەنەكان بكەین و پارێزگاری لە مافی هەموو خەڵكی هەولێر بکەین".
گوتیشی: "لە قۆناغی داهاتوودا لەبەردەم ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەرنامەی كارماین رادەگەیەنین و دڵنیا بن كە خزمەتی هەموان دەكەین".
باسنيوز
