فرسەت سۆفی بە پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا
کەمێک لەمەبەر و لە دانیشتنی ژمارە ٧٠ی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ٩ی ٢٠١٩ی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و لە ڕێگەی دەنگدانی ئاشکراوە، دکتۆر فرسەت سۆفی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا.
فرسەت سۆفی بە دەنگی (٢٧) ئەندام لە کۆی (٢٨)ی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بە پارێزگار هەڵبژێردرا.
فرسەت سۆفی:
- لە ١٩٧٨ لە گوندی گەزنەی قەزای چۆمان لەدایک بووە
- خێزاندارە
- دکتۆرا و ماستەری لە یاسای گشتی هەیە
- مامۆستا و وانەبێژە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
- ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بووە
- ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاریی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بووە
- ئەندامی لێژنەی باڵای ڕیفراندۆم بووە
- ئەندامی لێژنەی باڵای چاکسازی بووە
باسنیووز
