مامۆستا و فەرمانبەران جیاوازی مووچەی چوارساڵ وەردەگرن

مامۆستا و فەرمانبەران جیاوازی مووچەی چوارساڵ وەردەگرن
سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ مامۆستا و فەرمانبەران لەبواری داراییەوە جیاواز دەبێت و جیاوازی مووچە و دەرماڵەی خەرج نەکراوی چوار ساڵ وەردەگرن.

ئامانج سلێمان، بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی راگەیاند" بەپێی رێنمایی ژمارە 6ـی ساڵی 2019 کە لە 1-4-2019 دەرچووە، نووسراوێک بۆ هەموو وەزارەتەکان کراوە بە لیستێکی جیا مووچە و
دەرماڵەی خەرج نەکراو ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بۆیان خەرج بکرێت".

بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد کە لیستەکەیان ئامادە کردووە و کراوە بەچەک و پارەکەش خەرج کراوە. رۆژی یەکشەممەش لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە بەسەر مامۆستا و فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت.

بەگوتەی ئامانج سلێمان، ئەو رێنماییە بۆ هەموو وەزارەتەکانە و ئەو جیاوازی مووچە و دەرماڵانە دەگرێتەوە کە لە 2014 بۆ 2018 خەرج نەکراون، لەگەڵ ئەو پلە بەرزکردنەوانەی پێش ساڵی 2016.
Top