پێشمه‌رگه‌یه‌كی شۆڕشی ئه‌یلوول دوایین وشه‌كانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌گێڕێته‌وه
هەجەر سندی، یەکێك لەو پێشمەرگانەی شۆڕشی ئەیلوولە، کە ئەو کات لە بڕیار و راسپاردەکانی مەلا مستەفا بارزانی رابەری شۆڕشی ئەیلوول نزیك بووە باسی بیرەوەرییەکانی شۆڕشی ئەیلوول و راسپاردە و فەرمانەکانی مەلا مستەفا بارزانی دەکات.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و شانده بووه، كه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له ئه‌مریكا یاوه‌ری مه‌لا مسته‌فای بارزانی ده‌كرد و وه‌ك ده‌یگێڕێته‌وه، باس له دوا په‌یڤه‌كانی بارزانی ده‌كات، كه گرنگترینیان ئه‌وه بوو كه گوتبووی: "هه‌موو ژیانی خۆمم بۆ گه‌لی كورد و نه‌ته‌وه‌كه‌م ته‌رخان كرد.. ئێوه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه هاوڕێی منن هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی بۆ منتان هه‌بووه به گه‌لی كورد ببه‌خشن".
هەجەر سندی دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول له ساڵی 1975 كوردستانی جێهێشتووه و له وڵاتی ئه‌مریكا نیشته‌جێبووه، دواتر له ساڵی 1979 بۆ كۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و باسی ئه‌و پۆسته سه‌ربازی و حزبییانه ده‌كات، كه پێی سپێردراون، پاشان له نیوه‌ی یه‌كه‌می ده‌یه‌ی هه‌شتاكانه‌وه دووباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا و له‌وێ ژیانی به‌سه‌ربردووه.
