7 کەس لە سلێمانی بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە سزادەدرێن
دەقی راگەیێندراوەکە
لە درێژەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەمووجۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەرۆژانی 11-4-2019 تاوەکو رۆژی 18-5-2019 بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی حەوت كەس دەستگیربكەن.
بەپێی ماددەی ( 14 مخدرات ) ، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی ، تاوانباران بەمشێوەیەی خوارەوە، سزادران.
1- (أ ، أ ، ح) لەدایكبووی ساڵی ( 1978 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار.
2- (ف ، أ ، گ) لەدایكبووی ساڵی ( 1978 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (8)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
3- ( د ، د ، م) لەدایكبووی ساڵی ( 1999 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
4- (ك ، م ، ص) لەدایكبووی ساڵی ( 1985 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (5)ساڵ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
5- ( م ، ف ، م) لەدایكبووی ساڵی ( 1989 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
6- ( پ ، د ، ع) لەدایكبووی ساڵی ( 1998 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (8)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
7- (س ، ب ، ص) لەدایكبووی ساڵی ( 1972 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
لەگەڵ ڕێزدا.....
