سەرۆك بارزانی: ئەو هۆکارانەی کە داعشیان دروست کرد وەک خۆیان ماون

سەرۆك بارزانی: ئەو هۆکارانەی کە داعشیان دروست کرد وەک خۆیان ماون
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی٩ـی٢٠١٩ لە سەلاحەدین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە برایان مەکفیتێرز، جێگری سەرۆکی نێردەی تازەی ئەمریکا لە عێراق كرد ویڕای تاوتوێی ڕەشی عێراق و ناوچەکە سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە ئەو هۆکارانەی کە داعشیان دروست کرد وەک خۆیان ماون.

لە دیدارەكەدا كە ستیڤ ڤیگن، كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرەتا جێگری سەرۆکی نێردەی تازەی ئەمریکا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی بە دیدارەکە ڕاگەیاند و وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ناوچەکەدا، ڕای گەیاند هاتوون تێڕوانینی سەرۆک بارزانی لەبارەی کۆی دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا، ببیستن.

لە دیدارەکەدا بە درێژی باسی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا و سەرۆک بارزانی جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە پشتیوانیی دیالۆگ دەکەن بۆ چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها دۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەڕەشەکانی داعش خرایە بەرباس.

سەرۆک بارزانی ڕای گەیاند کە ئەگەرچی داعش لەڕووی شەڕی بەرەییەوە شکاوە، بەڵام لەناو نەچوون و خەریکی خۆ ڕێکخستنەوەن. هەروەها جەختی کردەوە کە داعش هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو لایەک، بۆ هەندێ لا هەڕەشەی نزیک و بۆ هەندێکی‌تر هەڕەشەکە دوورمەودایە، ئەو هۆکارانەش کە داعشیان دروست کرد وەک خۆیان ماون و چارەسەر نەکراون.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و بارودۆخی كەركووك و ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ تاتوێ كران.

بارودۆخی سووریا تەوەرێکی تری ئەو دانیشتنە بوو و، سەرۆك بارزانی نیگەرانی و تێبینییەكانی خۆی لەسەر بارودۆخ و داهاتووی گەلی كورد لە سووریا بە شاندی میوان ڕاگەیاند.












باسنيوز
Top