له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ کارمەندێکی کارگوزار ھاوپیشەیه‌کی خۆی كوشت

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ کارمەندێکی کارگوزار ھاوپیشەیه‌کی خۆی كوشت
له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كارمه‌ندێكى كارگوزار هاوپیشه‌یه‌كى خۆى به‌ چه‌قۆ كوشت، ئێستاش ده‌ستگیر كراوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11/9/2019، دوو کارمەندی كارگوزارى کۆمپانیای گارێکس لە ھەڵەبجە دەبێتە شەڕیان و یەکێكیان ئه‌وه‌ى دیكه‌ى به‌ چه‌قۆ كوشت.

ڕووداوکە لە ناوچەی چەو لمی پارێزگای ھەڵەبجە ڕووی داوە، کە بووه‌ته‌ شەڕیان، یەکێكان چەقۆ لە ھاوپیشەکەی دەدات کە کارمەندی پاککەرەوەن و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی ھەڵەبجە، گیانی لە دەست داوە.










باسنيوز
Top