مەندەلی.. لە تەقینەوەیەکدا پێنج سەربازی عێراقی کوژران و بریندار بوون

مەندەلی.. لە تەقینەوەیەکدا پێنج سەربازی عێراقی کوژران و بریندار بوون
شەوی رابردوو و ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوو تەقینەوەی جیادا لە شارەدێی مەندەلی سەر بەپاریزگای دیالە، سەربازێكی عێراقی گیانی لەدەست داوە و 4 سەربازیش بریندار بوون.

لەمبارەوە كەمال مستەفا، بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە مەندەلی، رایگەیاند: "لە ناوچەی دەشتی "نەدا" لە سنووری شارەدێی مەندەلی ناوە بەناو لەڕێگەی چاندنی بۆمبەوە تیرۆریستانی داعش كردووەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن."



گووتیشی: "بەربەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی 8ی 2019 لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو 2 سەربازی عێراقی بریندار بوون و ئەمەش لە كاتێكدایە درەنگانی شەوی رابردووش لە هەمان ناوچە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو سەربازێك گیانی لەدەست داو 2 سەربازی تریش بریندار بوون."

بە گوتەی ئەو بەرپرسە دەشتی نەدا بەردەوام كردەوەی تیرۆریستی تێدا ئەنجام دەدرێت.










باسنیوز
Top