ڕانیە.. بە مەرج ڕێگە بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و بینای بازرگانی دەدرێت
بەشدار حەمید، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی شارەوانیی ڕانیە رایگەیاند: "بەپێی پلان و بەرنامەیەک دەمانەوێت ڕێژەی سەوزایی سنوورەکەمان زیاد بکەین، بۆ ئەو مەبەستە تا ئێستا چەندین ھەنگاومان ناوە، کە دواھەمینیان ئەوەیە مۆڵەت نادەینە ھیچ ھاووڵاتی و بازرگان و دووکاندارێک کە یەکەی نیشتەجێبون، یان بینا دروست بکەن، تا نەمامێک لە ناو خانووەکە، یان پێشەوەی بیناکە نەڕوێنن".
گوتیشی: "پێشووتر کارئاسانیمان بۆ ھاووڵاتییان کردوە کە لە بۆنەی ھاوسەرگیری و لەدایکبوونی منداڵەکیانیان نەمام بڕوێنن و شوێنیشمان بۆیان تەرخان کردووە، بەڵام بەداخەوە بەدەمەوە ھاتنی ھاووڵاتییان بۆ ئەو داوایە وەک پێویست نەبووە، بۆیە پێمان وایە بەو بڕیارەی دواییمان ئامانجەکەمان دێتەدی کە ھەمووی لەپێناو زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و جوانترکردن و پاکڕاگرتنی ژینگەی سنوورەکەمانە".
باسنیوز
