پشده‌ر.. له ڕووداوێكى هاتوچۆدا دوو هاووڵاتى بوونه قوربانى
له‌مباره‌یه‌وه خۆشناو حه‌سه‌ن، گوته‌بێژى هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/9/2019، ڕووداوه‌كه له شه‌قامى سەرەکیی شاره‌دێى سەنگەسەر نزیك گه‌ڕه‌كى هه‌وارى تازه ڕووی داوه كه لە جۆری پێکدادان بووه، لەنێوان تراکتۆر و نیسان پیکابێكدا ڕووى داوه".
گوتیشى: "بەداخەوە له ڕووداوه‌كه‌دا شۆفێری تراکتۆرەکە گیانی لەدەست داوە و سەرنشینێکی نیسان پیکابەکە بریندار بووە، لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستى پێ كردووه".
باسنيوز
