لێژنەیەک بۆ ئەو پێشمەرگانە پێکھێنرا کەلە ڕووداوی جۆراوجۆردا گیانیان لەدەست داوە

 لێژنەیەک بۆ ئەو پێشمەرگانە پێکھێنرا کەلە ڕووداوی جۆراوجۆردا گیانیان لەدەست داوە


سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان، ئاشکرای دەکات وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەی بۆ بەدواداچوونی ئەو پێشمەرگانە پێکھێناوە کەلە کاتی ئەرک، یان کاتی چوونەوە بۆ سەنگەرەکان گیانیان لەدەست داوە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت کە بە شەھید ھەژمار بکرێن.



سەوسەن محمەد میرخان، سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی راگەیاند: لیژنەکەیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کۆ بووەتەوە و لەبارەی گیان لەدەستدانی ئەو پێشمەرگانەی لە سەنگەر، یان لە کاتی گەڕانەوە بۆ سەنگەر بە ڕووداوی ھاتوچۆ، گیانیان لەدەست داوە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت ئەو پێشمەرگانە بە شەھید ھەژمار بکرێن و ماف و ئیمتیازاتی شەھیدان کەسوکارەکەیان بیانگرێتەوە".



ئەو ئەندام پەرلەمانە گوتیشی: "لیژنەکە دەستی بە کارەکانی کردووە و لێکۆڵینەوەی ورد لەڕاستیی گیان لەدەستدانی ئەو پێشمەرگانە دەکات".



سەوسەن محمەدمیرخان گوتیشی: "ئەو پێشمەرگانە لە کاتی ئەرک، یان لە کاتی گەڕانەوە بۆ سەنگەر گیانیان لەدەست داوە و مافی خۆیانە بە شەھید ھەژمار بکرێن و وەزارەتی پێشمەرگەش ھەوڵ دەدات بە شەھید ھەژمار بکرێن".



لەبارەی ژمارەی ئەو پێشمەرگانەوە سەوسەن محمەدمیرخان گوتی: بەپێی ئامارەکان تەنیا لەناو وەزارەتی پێشمەرگە٢٠٠ پێشمەرگە ھەن، بەڵام لە ھەردوو ھێزەکانی٨٠ و ٧٠ نەزانراوە و دەبێت ئەوانیش ژمارەکەیان دیاری بکەن و لیژنەکەش لە راستییەکان بکۆڵێتەوە".














باسنيوز
Top