ئه‌مڕۆ یادی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلووله
سوبحی ره‌شاڤه‌یی، پزیشكی شۆڕش بووه و كوردستان 24 له‌م بیره‌وه‌رییه‌دا به‌سه‌ریكردووه‌ته‌وه و پێیوایه شۆڕشی ئه‌یلوول زانكۆی كوردایه‌تی بووه.
سوبحی رەشاڤەیی، پزیشكی شۆڕشی گوڵان بووه و كتێبێكی له‌سه‌ر پزیشكه‌كانی شۆڕشی گوڵان چاپكردووه و ئێستا سه‌رقاڵی كتێبێكی هاوشێوه‌یه له‌سه‌ر پزیشكه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول، ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م پزیشكی شۆڕشی ئه‌یلوول مه‌سیحی بووه، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه شۆڕشی ئه‌یلوول كوردستانیی بووه".
شۆڕشی ئه‌یلوول له 11ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 1961 به سه‌ركردایه‌تی و رابه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانی له باشووری كوردستان دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌ڵگیرسا.
شۆڕشه‌كه داوای مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد و سه‌لماندنی ئه‌و مافانه‌ی له ده‌ستوور ده‌كرد و جگه له داواكردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ئازادییه‌كانی كورد، داواشی ده‌كرد، سیستمی سیاسی له عێراق بكرێته سیستمێكی دیموكراتی و هه‌موو گه‌لانی عێراق به‌شدار بن له حوكمڕانی وڵات‌دا.
K24 –
