ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە
به گوێرهی ئهو سهرچاوهیه، ئهنجوومهنی وهزیران له كۆبوونهوهی ئەمڕۆی خۆیدا، سێ پرسی سهرهكی تاووتوێ دهكات، كه بریتین له:.
- خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کە لە رۆژی 8ی ئەیلول ئەنجامدرا.
- گفتوگۆکردن لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق بکرێت.
- گفتوگۆکردن لە بارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی.
K24
