شەپۆڵێکی بارانبارین بەڕێوەیە
سادق عەتییە، پێشبینكاری بواری كه‌شوهه‌وا كه ده‌زگا كه‌شناسییه‌كانی عێراق پشت به‌زانیارییه‌كانی ده‌به‌ستن لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە کە پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و شەپۆڵێکی سەرما ڕوو لە ناوچەکە دەکات.
ئەو پێشبینکارەی بواری کەشوهەوا ڕوونیشکردووەتەوە، کاریگەری شەپۆڵەکە دەبێتە هۆی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق و بەتایبەت لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
