وه‌زیری ناوخۆ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له كوردستان كۆ بووه‌وه
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، كولونیل (ڤهندینباش) رایگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌واو بوونی ئه‌ركه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵئاوایی و ناساندنی فه‌رمانده‌ی تازه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م سه‌ردانه‌یان ئه‌نجام داوه، دواتر ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی له عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و په‌ره‌سه‌ندن و دواپێشهاته سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له ناوچه‌كه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه جێناكۆكه‌كان و زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا بۆ له‌ناوبردنیان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌ردوو فه‌رمانده‌ی پێشوو و تازه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان خواست له ئه‌ركی نوێیاندا و، سوپاسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و پشتیوانییه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا پێشكه‌ش به هێزی پێشمه‌رگه‌یان كردووه له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به مه‌شق و راهێنان و پێدانی چه‌ك و پێداویستی جه‌نگ، هیواشی خواست ئه‌م هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییانه به‌رده‌وامبن و زیاتریش په‌ره‌یان پێ بدرێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان.
