سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ جێگرانی ده‌ركرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ جێگرانی ده‌ركرد
له‌ ڕاگه‌یانراوێكدا به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌:

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٨/٩/٢٠١٩ فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی به‌ڕێزان جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا وه‌ك جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رکرد.



فه‌وزی هه‌ریری

سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان

10/9/2019
Top