ئاگادارییەک لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بڵاو کرایەوە
بەپێی ئاگادارییەکی گومرگی حاجی ئۆمەران کە تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوەخۆ و دارایی پێویستە بۆ هاوردەکردنی شەحنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بڕوانامەی پشکنینی پێش وەختە (COC) لەگەڵ دابێت.
دەروازەی نێودەوڵەتی گومرگی حاجی ئۆمەران سەرجەم کۆمپانیاکان و بازرگانان و دەرهێنەرانی گومرگی ئاگادار دەکاتەوە ئەوانەی کاری بازرگانی هاوردەکردنی شەحنەکان لە دەروازەکەیان ئەنجام دەدەن، دەتوانن سەردانی کۆمپانیای ئینتەرتێک «Intertek» بکەن بۆ دەرهێنانی بڕوانامەی پشکنینی پێش وەخته (COC).
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە 1/7/2019ـەوە بە فەرمی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی (لێدراو، چاککراو و ژێر ئاوکەوتووی) قەدەغەکرد.
باسنيوز
