میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە هێزێكی زۆر داقووقیان تەنیوە

 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە هێزێكی زۆر داقووقیان تەنیوە
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی 9ی 2019 بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاشكرای كرد میلیشیا شیعەكانی حەشدی شەعبی هێزێكی زۆریان لە شارۆچكەی داقووقی سەر بە کەرکووک كۆ كردووەتەوە و ناوچەکەیان تەنیوە و خەڵکیان بێزار کردووە.

لەمبارەوە، هیوا رەشید، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی داقوقی پارتی دیموكراتی كوردستان، رايگەیاند: "ماوەی چەند رۆژێكە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی هێزێكی زۆریان لە سنووری شارۆچكەی داقووق كۆ كردووەتەوە و ناوچەكەیان بەهێز تەنیوە".

گوتیشی: "ئەو هێزە بەردەوام كەوتوونەتە خۆنمایشكردن و چاوسووركردنەوە بە هاووڵاتییانی ناوچەكە، بۆیە خەڵكی زۆر لێیان بێزار و نیگەرانە."

ئەو بەرپرسەی پارتی راشی گەیاند: "بە گوتەی خۆیان هێزەكە تایبەت لە بەغداوە هاتووە بۆ پاراستنی مەزاری ئیمامی زەینولعابدینە."











باسنيوز
Top