ھێرش کرایە سەر بنکەی پۆلیسی خورماڵ

ھێرش کرایە سەر بنکەی پۆلیسی خورماڵ
کەمێک پێش ئێستە بە نارنجۆک و کلاشینکۆف ھێرش کرایە سەر بنکەی پۆلیسی ناحیەی خورماڵ سەر بە پارێزگای هەڵەبجە و تا ئێستە تەقەکردن بەردەوامە.

شایەدحاڵێک لە نزیک رووداوەکەوە راگەیاند کەمێک پێش ئێستە بە نارنجۆک و بە کڵاشینکۆف ھێرش کرایە سەر بنکەی پۆلیسی ناحیەی خورماڵ و تەقەکردنەکە بەردەوامە.

گوتیشی ھێزە ئەمنیەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە دەدەن.

لە بارەی زیانەکانیشەوە گوتی بەھۆی بەردەوامی ھێرشەکە زیانەکان نەزانراوە.

جێی باسە لە ماوەی کەمتر لە ھەفتەیەکدا، ئەمە دووەمین جارە بە نارنجۆک ھێرش دەکرێتە سەر بنکەی پۆلیسی خورماڵ.
Top