دیالە.. بە یارمەتیی هاوپەیمانان 15 چەکداری داعش کوژران
لەمبارەوە عەلی حەیدەر، ئەفسەری هەواڵگریی پۆلیسی دیالە، رایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەمە9 / 9 / 2019 هێزەكانی دەزگای دژە تیرۆری عێراقی بە هاوكاریی فڕۆكەی هاوپەیمانان لەڕێگەی دابەزینی ئەندامانی هێزەكانی دەزگای دژە تیرۆری عێراقییەوە لە نێوان پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین توانیان 15 چەكداری داعش بكوژن و 9ی تریش دەستگیر بكەن."
گوتیشی،" پێشتر زانیاریی ورد هەبووە لەسەر شوێنی ئەو چەكدارانەی داعش، بۆیە كراونەتە ئامانجی هێرش هاوبەشی دەزگای دژە تیرۆری عێراقی و هاوپەیمانان."
ئەو ئەفسەرە باسی لەوەش كرد: "چەند مۆڵگە و کۆگای چەک و تەقەمەنیی داعش لەناو براون و گیراوەكانیش بە زۆری ئەو داعشانە بوون كە پیلانداڕیژی كردووە تیرۆیستییەكانی سنووری دیالە و سەڵاحەدین بوون."
باسنیوز
