سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی 9ـی 2019 لە سەڵاحەددین سەرۆك بارزانی، پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر كرد.


لە دیدارەكەدا كە جەیمس سۆرنتۆن، كونسوڵی تازەی بەریتانیا بە مەبەستی خۆناساندن سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، خۆشحاڵیی خۆی بۆ پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان و دەستبەكاربوونی حكوومەتی تازە ڕاگەیاند و جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خوازیارە كە هەرێمی كوردستان بەهێز و سەقامگیر بێت، هەروەها هیوای خواست پەرە بە پەیوەندییەكانی بەریتانیا و هەرێمی كوردستان بدرێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و بارودۆخی كەركووك و ناوچەكانی ماددەی 140 تاتوێ كرا.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا تەوەرێكی‌تری ئەو دیدارە بوو.






باسنيوز
Top