له‌ بەردەڕەش ڕووداوێکی هاتوچۆ 11 کەسی کردە قوربانی

له‌ بەردەڕەش ڕووداوێکی هاتوچۆ 11 کەسی کردە قوربانی
گوته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى دهۆک ڕای دەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنوورى شارۆچکەی بەردەڕەش، کەسێک گیانی لەدەست دا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئازاد تەها، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ڕايگەیاند: "کاتژمێر 8 و 15 خوله‌كى بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 9/9/2019، ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌نێوان چوار ئۆتومبێل، لە نزیک گوندی (سیگردک)ی سەر بە شارۆچکەی بەردەڕەشی سنووری پارێزگای دهۆک ڕووى دا، به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌ش کەسێک گیانی لەدەست دا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون".

گوتیشی: "سەرجەم برینداران بەمەبەستی چارەسەرکردنیان، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنى ئاکرێ".











باسنيوز
Top