پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە

پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ٩ی ٢٠١٩، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆ دەبنەوە.

رێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕايگەیاند، بیستوویەتی کە ئەمڕۆ شاندی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.

ڕوونیشی کردەوە کە کۆبوونەوەکە لەسەر دوو تەوەر دەبێت، یەکەمیان پرسی کەرکووک و بابەتەکانی پەیوەندیدار بەو پرسە، دووەمیشیان تەواوکردنی ئەو پۆستانەی کە لە چوارچێوەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیویستە پڕ بکرێنەوە، هەروەک پۆستەکانی وەکیلی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان.

پێشتر پارتی و یەکێتی چەند ڕێککەوتنێکیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و پرسی کەرکووک کردووە و تەنانەت لەسەر ناوێکیش بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕێککەوتوون.











باسنيوز
Top