وەزیری نەوتی عێراق: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ کوردستان گەیشتوونەتە قۆناغی پێشکەوتن
وەیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، کە کۆبوونەوەکانی نێوان حکوومەتەکەی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نەوتی کوردستانەوە، گەیشتوونەتە قۆناغی پێشکەوتن.
سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، لە مانگی داهاتوو (مانگی 10ـی 2019)، وڵاتەکەی دەست بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات.
سامر غەزبان لەبارەی کێشە نەوتییەکانی نێوان حکوومەتەکەی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاندووە، کۆبوونەوە و دانوستاندنی جددی لەنێوان هەردوو حکوومەت ئەنجام دراون و گەیشتوونەتە قۆناغی پێشکەوتن.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بە گەشبینیی خۆی کردووە لە گەیشتن بە رێککەوتن و داڕشتنی سیاسەتێکی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتیی هاوبەش لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان.
باسنيوز
