لە شارەزوور فەرمانبەرێک بەتۆمەتی بردنی 186 ملیۆن دینار دەستگیردەکرێت

لە شارەزوور فەرمانبەرێک بەتۆمەتی بردنی 186 ملیۆن دینار دەستگیردەکرێت
فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی شارەزوور بە تۆمەتی بردنی 186 ملیۆن دیناری خاوەنپێداویستە تایبەتەکان دەستگیردەکرێت.

کوێستان محەممەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ‏هەرێمی کوردستان راگەیاند، پێشتر چەندجارێک ئەو کارمەندە ئاگادارکراوەتەوە کە پارەکە بگەڕێنێتەوە، بەڵام نەیگەڕاندووەتەوە.

کوێستان محەممەد دەڵێت: لەسەر ‏داوای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵەیەتی لیژنەیەک بۆ دیارنەمانی ئەو پارەیەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان ‏پێکهێنراو دواتر فەرمانبەرێکی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دراوەتە دادگا و ئێستاش دەستگیرکراوە.
Top