بەشێک لە دانیشتووانی کوڵەجۆ لەترسی داعش شارۆچکەکەیان جێدەهێڵن
دوو قوتابی بنەڕەتی خەڵکی کوڵەجۆ دەڵێن: راستە بەشێک لە ماڵەکان کوڵەجۆیان جێهێشتووە، بەڵام ترسمان نییە و دەزانین پێشمەرگە هەیە و دەمانپارێزن.
ده‌نگۆی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ریان وای له دانیشتووانی كوڵه‌جۆ كردوه هه‌ست به ئارامی نه‌كه‌ن.
محه‌ممه‌د ره‌فیق، هاونیشتمانی دەڵێت: "پێمانخۆشە پێشمەرگە و ئاسایش سنوورەکانمان بپارێزن، ترس لای خەڵک دروستبووە".
محه‌ممه‌د ره‌حیم شەش دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له‌سه‌ر چۆمی سیروان هه‌یه، ئه‌و جێگەیه‌ی پێیده‌گوترێت ''مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش'' ئه‌و به‌رده‌وامه له‌كاره‌كه‌ی و بانگ له‌وانه‌ش ده‌كات كه كوڵه‌جۆیان جێهێشتووە، بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
له كوڵه‌جۆ 354 ئاواره‌ی سه‌عدیه، گوڵاڵه و شاره‌بان هه‌ن. ئه‌وانەن كه داعش ئاواره‌یكردون و لێره‌ش له ترسیاندا بێ ئۆقره‌ن.
ئه‌شواق یاسین، ئاواره‌ی گوڵاڵه دەڵێت: "ئاسایش نییە، دەزانی بۆ؟ دەنگی تەقینەوە هەیە، هاوەنبارانمان دەکەن، خەڵکی بەدوای ئارامی و ئاسایش‌دا دەگەڕێن".
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په - حه‌مرین نایشارێته‌وه داعش جوڵه و ژماره‌یان زۆر بووه ئێستا به ئاشكرا له ناوچه‌كانی كه‌شكه‌وڵ و عیون به ئۆتۆمبێل هاتووچۆ ده‌كه‌ن.
شارۆچكه‌ی كوڵه‌جۆ لە رووی ئیدارییەوە سەر بە کفرییە و 154 خێزان تێیدا ده‌ژین، ئاسایش ده‌ڵێت: ته‌نیا 16 خێزان به‌فه‌رمی داوایانکردووە كه كوڵه‌جۆ جێده‌هێڵن، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان دوو هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه خێزان به رۆژ له كوڵه‌جۆن و به‌شەو 26 كیلۆمه‌تر ده‌بڕن تاوەکو دەچنە کەلار و رزگاری.
