به‌شیر حه‌داد: ئه‌گه‌ر بودجه پێچه‌وانه‌ی خواستی هه‌رێم بێت عێراق به‌بێ بودجه ده‌مێنێته‌وه
له لێدوانێكدا به‌شیر حه‌داد، جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگەیاند، كە گەشبینە بە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەڵام ئەگەر بودجە به شێوه‌یه‌ك تێپەڕێندرێت، کە پێچەوانەی خواستی هەرێمی کوردستان بێت، ئەوا عێراق بێ بودجە دەمێنێتەوە.
جوان ئیحسان ئاشكرای ده‌كات، بۆ ئەوەی بودجەیەکی گونجاو تێپەڕێنین كه له ئاست خواست و مافه‌كانی كوردستاندا بێت، بۆ لەمەودوا تیمێكی هاوبه‌ش لەنێوان پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا و حکوومەتی هەرێمی كوردستان پێکدەهێندرێت.
لە مانگی داهاتووەوە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق لە بارەی پڕۆژه یاسای بودجەی ساڵی 2020 دەستپیدەکه‌ن، ئەمە لە کاتێکدایه، چ لە ناو پەرلەمان یانیش لە دەرەوەی پەرلەمان ناکۆکی دیار باڵی بەسەر کەشوهەوای سیاسی عێراقدا کێشاوە.
