تهرمێك دوای 22 رۆژ مانهوهی له پزیشكی داد دهناسرێتهوه
لهكاتێكیشدا کەسوکاری ھاووڵاتیەکە لەڕێگای دادگاوە داوای تەرمی قوربانییهكه دەکەن، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دووپاتی دهكاتهوه، لە لێكۆڵینهوهكانیان بۆ دەستگیرکردنی شۆفێرە ھەڵھاتووەکە بهردهوامن.
ساڵانە داواکاری بۆکردنەوەی جیگایەکی تایبەت بە کەسە بێ لانەکان پێشکەشی حکوومەت دەکرێت، بەڵام نەتواندراوە جێبەجیێ بکرێت، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و کۆمەڵایەتی سلێمانیش نیگەرانە لەڕووداوەکە و عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی ئهو فهرمانگهیه داوای بەپەلە دروستکردنی ئەو جێگایە دەکات.
کەسەکە بەڕەگەز کوردی رۆژھەڵاتی كوردستانه و ماوهی زیاتر لە ١٥ ساڵە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ژیانی لەسەر شەقامەکان دهگوزهرێنێت، کەسوکارەکەشی بەرووداوەکەیان زانیوە و سەرقاڵی وەرگرتنی تەرمەکەین.
